٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بابەکر زێباری: شکست بە سیمای ئەبووبەکر بەغدادییەوە دیار بوو

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info - سوپاسالاری پێشووی عیراق ڕایگەیاند، گرتەڤێدیۆکەی بەغدادی زۆر مانای لە پشتەوە بوو، یەکێک لەوانە گۆڕینی تەکتیکی شەڕ بوو بۆ شێوەیەکی نهێنی.

 

دوێنێ ئەبووبەکر بەغدادی گرتەڤێدیۆیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا چەندین هەڕەشەی کرد.

 

بابەکر زێباری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "گرتەڤیدیۆکەی بەغدادی ڕاگەیاندنی شەڕێکی تر بوو، بەڵام نەک بە شێوازی داعش کە بە ئاشکرا هێرش بکەن و دەوڵەت ڕابگەیەنن، بەڵکو بە شیوازی خۆکۆژییانە."

 

بابەکر زێباری گوتیشی: "شپرزەیییەکی زۆر بە سیمای بەغدادییەوە دیار بوو، کە بە مانای کۆتاییی داعش بوو بە شێوەیەکی ئاشکرا، بەڵام ئاماژەی دەرکەوتنی ڕێکخراوێکی تر بوو بە شێوەیەکی نهێنی و دانانی گرتەڤیدیۆکەیشی بە واتای ئەوە بوو کە سەرەڕای ئەو شکستە، هێشتا ماون، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە شکستیان هێناوە."

 

سوپاسالاری پێشووی عێراق دەشڵێ: "کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی داعش لە سریلانکا و چەند وڵاتێکی تر، بە مانای گۆڕینی پلانی شەڕ بوو بە شێوەیەکی نهێنی."

 

کــــاروان بــــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار