عەلی رەشید: ئێستا پرۆژه‌كان كه‌وتونه‌ته سەر سكه‌ی خۆیان

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت، قۆناغی دووه‌می گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ولێر له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ده‌بێت و پێی وایه ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌كرێت، ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی ئاوه‌دانیی شاره‌كه‌یه.
عه‌لی ڕه‌شید, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌ولێر له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی ڕانه‌وه‌ستاوه، پرۆژه‌كان به‌رده‌وامن و پرۆژه ستراتیژییه‌كان ده‌ستیان به‌كار كردووه‌ته‌وه. ئێستا پرۆژه‌كان كه‌وتونه‌ته سەر سكه‌ی خۆیان و چاوه‌ڕوانین له‌دوای ناردنی پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان هه‌ولێر زیاتر گه‌شه بكات. له‌م قۆناغه‌دا سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكین، چاك ده‌كرێنه‌وه و ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی درێژه‌ی شه‌قامی 150 مەتریی هه‌ولێر كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری فشاری قه‌ره‌باڵخیی شار كه‌م ده‌كاته‌وه."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا له به‌غداوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و مایه‌ی دڵخۆشییه كه ساڵی داهاتوو گرفتی كه‌م ئاوییش له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه مه‌سفای نوێ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات 14هه‌زار مه‌تر ئاو له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا له هه‌ولێر زیاد بكات."
كارزان سه‌باح




