٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرتیپ قادر: دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر -KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر دەڵێ، ھەندێك بەربەستیان بۆ دروست ببوو لە دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتریدا، بەڵام ئێستا چارە كراون و بە شێوەی كرداری دروستكردنی شەقامەكە دستی پێ كردووە.

 

سەرتیپ قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەستمان بە دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر كردووە و ھەندێك بەربەست و كێشەمان بۆ دروست ببوو لە دروستكردنی شەقامەكە، وەك ھەبوونی بینای زێدەڕۆ و داروبار و نووسراویشمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار كردووە و ئەوانیش ڕەزامەندییان داوە کە لاببرێن و كێشەكە چارەسەر بووە".

 

قادر گوتیشی: "ئەمە نابێتە بەربەست لە بەردەم دروستكردنی شەقامەكە و لە دروستكردنی شەقامی ١٢٠ مەتریشدا ھەمان كێشە ھەبوو و چارەسەر بوو، ئێستاش تیمەكانمان لە سنووری شەقامی پیرمام كار دەكەن و لە ھەندێك شوێن ئیشی خۆڵكاری دەكرێت، بۆیە كاركردن بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت تاوەكو تەواو دەبێت، كە ماوەی دروستكردنەكەی ھەزار و ٢٥٠ ڕۆژە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار