٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی ئاوی كەسنەزان 99%ـی تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گەیاندنی ئاوی ئیفرازی هەولێر بۆ كەسنەزان جێبەجێ كراوە و پڕۆژەكە لە تەواوبووندایە، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەش دەڵێت، پڕۆژەكە سەدا 99ـی تەواو بووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا هاووڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.

پەیوەست بە پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر - كەسنەزان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕاكێشانی ئاوی هەولێر - كەسنەزان، ئەندازیار ڕابەر حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئاوی ئیفرازی هێڵی هەولێر – كەسنەزان، بۆڕییەكی 900 میلیمەترییە و بە ئاوی كەسنەزان دەبەسترێتەوە، كە ئاوی زیادەی هەولێر - دەواجن بۆ كەسنەزان دەنێردرێت، ئەم پڕۆژەیەش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لە ئێستادا دەتوانین بڵێین لە سەدا 99ـی پڕۆژەكە تەواو بووە، تەنها ڕادەستكردنی بۆڕییەكەی ماوە لەگەڵ هەندێك كاری تەكنیكی، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بەستنەوەی كارەبای بۆ بكرێت و دواتر هاووڵاتیان دەتوانن لێی سوودمەند بن."

ئەو ئەندازیارەی سەرپەشتیاری ئاوی هەولێر - كەسنەزان گوتیشی: "ئەم ئاوەی هەولێر بۆ كەسنەزان، بەشێكی بچووكی پڕۆژە گەورەكەیە، چونكە پڕۆژە گەورەكە بریتییە لە جێبەجێكردنی (هەولێر چوار) كە هێڵێكە بە درێژایی  27 كیلۆمەتر لە زێی بچووكەوە ئاو دەگەیەنێتە شاری هەولێر و لەوێشەوە بە ئینجێكی 120ی و 150ـی 7 بەستانەوەیان دەبێت بەیەكەوە بۆ ئەو شوێنانەی ئاویان كەمە، وەك كەسنەزان  و هێڵێ ڕۆژئاوای هەولێر، كە ئەوان بە گشتی لێی سوودمەند دەبن لەگەڵ 8ـی حەسارۆك و دەوروبەری، ئەم پڕۆژەیەش هێشتا دەستی پێنەكردووە، بەڵام لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەستی پێدەكرێت."

ڕابەر حوسێن زیاتر گوتی: "پڕۆژەكە بە گشتی تەواو بووە و تەنها هەندێك كاری تەكنیكی و كارگێڕی ماون و دەگەیەنرێت بە هەموو بۆڕییەكانی ئاوی ناوماڵانی كەسنەزان، كە كۆی گشتیی ئەو ڕۆژانەی پڕۆژەی تێدا تەواو كرا، 250 ڕۆژ بوو."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار