پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە 1/5/2019، پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2019، سەفین دزەیی پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی کرێکارانی جیھانەوە بڵاو کردەوە، تێیدا دەڵێت: "بەبۆنەی رۆژی کرێکارانی جیھانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان وعیراق و جیھان دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دابینکردنی ماف و خواست و شایەستەییەکانیان".
دەشڵێت: "بەم بۆنەیەشەوە بەسەرجەم ھاووڵاتییانی ئازیزی ھەرێمی کوردستانی ڕادەگەیەنین، سبەی چوارشەمە 2019/5/1 لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".




