فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەھۆی بوونی پەکەکە مزگەوتێکیان بۆردوومان کرد
__2019_04_29_h17m53s18__HK.jpg)
ئامێدی -KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی دەڵێ، پەکەکە لە گوندی کانی مازی، سەر بە ناحیەی چەمانکێی سنووری قەزای ئامێدی چوونەتە ناو مزگەوتێک و تورکیا بۆردوومانی کردوون و مزگەوتەکەی خاپوور کردووە.
ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە گوندی کانی مازی، سەر بە ناحیەی چەمانکێ لە سنووری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە خۆیان لەناو مزگەوتێکدا حەشار داوە و فڕۆکەکانی تورکیاش بۆردوومانی کردوون و مزگەوتەکەی خاپوور کردووە."
ئیسماعیل گوتیشی: "تا ئێستا زیانی پەکەکە نەزانراوە، بەڵام خەڵکی گوندەکە ھیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە."
گوتیشی: "تاوەکو ئێستا دەیان گوند لە سنووری قەزای ئامێدی بەھۆی پەکەکە و بۆردوومانی تورکیاوە چۆڵ کراون."
بڵند ئیبراھیم




