دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی هێلین پیرۆز دەكات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (هێلین)ـدا، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە. ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەجەم كارمەندانی رادیۆی هێلین..
لە (6)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی هێلین) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانتان دەكەین، هیوادارین لە كار و چالاكی و بەرنامەكانتان بەردەوام بن و خزمەتی زیاتر و بەرچاوتر بە بواری رۆشنبیری و راگەیاندن بكەن.
لەو بۆنەیەدا پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی هێلین دووپات دەكەینەوە و بە هیوای ئەوەی لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی رۆڵی ئیجابیانەی خۆتان ببینن، هەروەها لەو دەرفەتەدا پیرۆزبایی و دەسخۆشیش لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششی بێوچانیان بۆ خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەكەمان بە گشتی و توێژی ئافرەتان بە تایبەتی و دەستكەوتەكانیان بە تایبەتی لە بواری میدیا و راگەیاندندا، كە رادیۆی هێلین یەكێكە لەو دەستكەوتانە.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
29/4/2019




