٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و وەزیری دەرەوەی توركیا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان تاوتوێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی توركیا، لە كۆبوونەوەیەكدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیایان تاوتوێ كرد.

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩-٤-٢٠١٩ پێشوازی لە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە باڵیۆزی توركیا لە عێراق و كۆنسووڵی گشتیی توركیا لە هەولێر و ژمارەیەك راوێژكار و بەرپرس لە هەردوولا ئامادە بوون، پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ كران.

وەزیری دەرەوەی توركیا، هیوای سەركەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە سەرۆكایەتیكردنی كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمدا خواست و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ هاوكاریكردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوولا لە گشت بوارەكاندا دەربڕی.

لە بەرامبەردا، مەسروور بارزانی ویستی ھەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ھەمەچەشنەكان لەگەڵ توركیا خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە دا، كە ھەرێمی كوردستان و عێراقیش پێویستییان بە پاڵپشتی و یارمەتیی دراوسێكان ھەیە، بە تایبەت بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشخستنی رەوشی ئەو دەڤەرانەی لە ئەنجامی شەڕی دژ بە تیرۆریستان زیانمەند بوونە.

 پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و دۆسیەی ئاسایشی ناوچەیی و ھەڕەشەكانی تیرۆر لە دەڤەرەكەدا، تەوەری دیكەی كۆبوونەوەكە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار