٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنه‌ی باڵای فەتوا: راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە بە حەرام لە قەڵەم ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی كوردستان، راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە لە چوارچێوەی ئایینی ئیسلام بە نادروست و حەرام لە قەڵەم دەدات، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندی ڕێسا و یاساكانی پاراستنی ژینگە بن.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی كوردستان، سێ فەتوای لە بارەی پاراستنی ژینگەی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و بەپێی ناوە‌ڕۆكی فەتواكەش، پێویستە هاووڵاتیان پارێزگاری لە ژینگەی ھەرێمی كوردستان بكەن، چونكە ئەو كارە لە چوارچێوەی فەرمانی خودادایە.

لە راگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن، ھەموو جۆرە راوكردنێك بۆ خۆشی یاخود لە كاتی زاوزێ و راوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی ناوازە حەرامە، هەروەها دەشڵێن، راوكردنی ئاژەڵ و باڵندە لە چوارچێوەی ئایینی ئیسلام بە نادروست و حەرام لە قەڵەم دراوە.

ئاماژەشیان بەوە كردووە، كه‌ راوكردنی باڵندە و ئاژەڵی ناوازە بە گشتی ھەموو جۆرە ڕاوكردنێكی بێ مۆڵەت كە یاسا ئاماژەی پێكردووە، دەبێتە هۆی تێكدانی ژینگەی هەرێمی كوردستان.

لە خاڵێكی دیكەدا، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێم رایدەگەیەنن، كە پێوستە ھەموو ھاووڵاتییەك پابەند بێت بەو ڕێسا و یاسایانەی كە  تایبەت بە پاراستنی ژینگەن و لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە دەركراون.

 

هەڵكەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار