نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم ده‌كات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیممان پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز و هه‌موو كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌ین، خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى شاد بكات و سه‌بووریتان بداته‌وه.
خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم ته‌مه‌ن و ژیانى خۆى بۆ خزمه‌تى نه‌وه دواى نه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ته‌رخان كرد و خاوه‌نى په‌نجا ساڵ خزمه‌تى ئه‌كادیمییه كه جێپیه‌نجه‌ى دیاره و به‌و خزمه‌ته بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریى نه‌وه‌كاندا ده‌مێنته‌وه.
یادى به خێر و گیانى ئارام بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان
29/4/2019




