ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرسی نه‌وت بۆ به‌غدا
__2019_04_28_h17m6s57__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانە سروشتییەکانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ چوونی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، تا باسی ورده‌كاریی پرسی نه‌وت بكه‌ن.
گولیزار ڕه‌شید, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئاگادارین كه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێکهێنانی لیژنە‌یه‌ك بۆ ئەوەی بچنە بەغدا و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت گفتوگۆ بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ورده‌كاریی زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه باس له پرسی نه‌وتی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پرسی ناردنی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و پرسی كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وت (سۆمۆ) و سه‌رجه‌م پرسه‌كانی دیكه به ورده‌كارییه‌وه باس ده‌كرێت. ئه‌و شانده په‌رله‌مانیشیان لە شێوه و ئالیه‌تی سه‌ردانه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وە."
ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "زۆر گرفت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه، به‌ڵام جۆرێك نزیكبوونه‌وه و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه‌كان لە نێوانیاندا هه‌یه. بۆ داهاتووش هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌ت ئێستا هه‌ردوولا له ڕێگای لیژنە‌كانه‌وه كۆكن، وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تایی، پرسی نه‌وت چاره بكه‌ن و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك نییه‌تپاكی بڕیاری داوه سه‌ردانی به‌غدا بكات".
گولیزار ڕه‌شید گوتیشی: "شانده‌كه دوو به‌ش ده‌بێت، به‌شێكیان پرۆتۆكۆلی و به‌شێكیان ته‌كنیكی، چونكه پێویسته له هه‌ردوو بواردا هه‌نگاو بنرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كراوه‌ته‌وه."
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی زه‌ردیش له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی باڵا له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و هه‌ركاتێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه شاند بێت، ئێمه‌ش ئاگادار ده‌كرێین و ڕه‌نگه بۆ داهاتووش لێکگه‌یشتنی زیاتر له‌و بارەیە‌وه بێتە ئاراوە."
سه‌رۆكی لیستی زه‌رد له په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: "زۆر پرس له‌باره‌ی نه‌وت و گازی سروشتییەوە له نێوان عێراق و كوردستاندا ماوه و ده‌توانن چاره‌یان بكەن، بۆیه ئه‌م ئاماده‌كارییه بۆ هاتنی ئه‌و شانده زۆر باشه."
كارزان سەباح هەورامی




