٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كه‌ركووك.. كێشەی رۆژنامەنووسان لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارە دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- سكرتێری لقی كەركووكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان گوتی، لە شاری  كەركووك ئازادیی رۆژنامەگەری بوونی نییە و كاری رۆژنامەنووسان سنووردار كراوە، ھەر كێشەیەكیشیان بۆ دروست ببێت، یاسا كاری پێ ناكرێت و پێویستە لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارەی بكەن.

مەھدی زریان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كەركووك ئێستا شارێكی بێ خاوەنە و ھێزە ئەمنییەكان و پارێزگار بە ئارەزووی خۆیان ھەڕەشە لە رۆژنامەنووسان دەكەن و كاری رۆژنامەنووسییان سنووردار كردووە، زۆرینەی كێشەی رۆژنامەنووسانیش لە جیاتی ئەوەی بە یاسای رۆژنامەگەریی عێراق و ھەرێمی كوردستان چارە بكرێن، لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارە دەكرێن".

زریان گوتیشی: "پێشتریش ھەڕەشەی دەستگیركردن لە كۆمەڵێك رۆژنامەنووس كرابوو، كە دواتر لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارە كرا، چونكە لە كەركووك ھەر كاتێك فەرمانی گرتن بۆ كەسێك دەرچوو و ئەو كاتە نەگیرا، دەتوانێ لە رێگەی عەشایەرییەوە بۆ خۆی چارەسەری بكات".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار