٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. شاندی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و بە بەشداریی مەسروور بارزانی، شاندێكی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی نێوانیان كۆدەبنەوە.
 
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق بگاتە هەولێر و لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و بە بەشداریی مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی كابینەی دابێی حكوومەتی هەرێم و شاندی باڵای حكوومەتی عێراق کۆببنەوە
 
شاندە باڵاکەی حکوومەتی عێراق پێکهاتوون لە وەزیری دارایی، وەزیری پیشەسازی، وەزیری پلاندانان، وەزیری کشتوکاڵ، وەزیری رۆشنبیری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراقی و بەڕێوەبەری خاڵە گومرگییەکانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە راوێژکارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
 
بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە زیاتر راوێژكاری و سەرەتاییە‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
 
 
 
خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار