٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی كارەبا پڕۆژەی ھێڵی ستراتیژیی دھۆك جێبەجێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
دھۆك-KDP.info- دوای ئەوەی ئیدارەی دھۆك ناڕەزایی پارێزگای دھۆكیان گەیاندە سەرۆكایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ راكێشانی تۆڕێكی نوێی كارەبا، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێ، چاوەڕێی رەزامەندین بۆ دابینكردنی پارەی پێویست و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
 
محەمەد ئەمین ھەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كار لەسەر راكێشانی ھێڵێكی نوێی كارەبا بۆ پارێزگای دھۆك كراوە، چونكە ئەو ھێڵەی ئێستا وزەی كارەبا لە كۆنتڕۆڵی گشتییەوە دەگوازێتەوە بۆ دھۆك، سنووردارە و وەك پێویست توانای نییە، لەبەر ئەوەش پڕۆژەكە بەرز كراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندین".
 
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "جێبەجێكردنی پڕۆژەی ھێڵی نوێی كارەبا بۆ دھۆك، ھەم كاتی دەوێ و ھەمیش بودجەی گەرەكە، بۆیە پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان پارەی پێویست بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكە دابین بكات". 
 
ھەورامانی گوتیشی: "پڕۆژەی راكێشانی ھێڵی نوێی كارەبا بۆ شاری دھۆك، پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گەورەیە بۆ دواڕۆژ، ئێمە پلانی بەدیلیشمان ھەیە كە پلانی خێرا دەگرینە بەر تا پڕۆژەكە كۆتایی دێت، بۆ ئەوەی كارەبای پێویست بۆ ھاووڵاتیانی دھۆك دابین بكرێت".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار