٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و کۆمسیۆن کۆ دەبنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتییش دەڵێ، لەبارەی ھەندێ پرسەوە، بەتایبەت بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمسیۆنی بەغدا کۆ دەبینەوە.

 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد: "شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستانن و بڕیارە ئەمڕۆ دەزگای ھەڵبراژدنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پرسی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە کۆ ببێتەوە و تێیدا بە وردی باس لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بکرێت."

 

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردن بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "بە بۆچوونی ئێمە ھێشتا زووە باس لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت، چونکە ھێشتا دیار نییە ١٠٠% کەی بەڕێوە دەچێت، تەنیا کۆمسیۆن دەڵێ، ئامادەین لە کۆتاییی ئەمساڵدا بەڕێوەی ببەین، ئەوەش ھێشتا پێشنیارە."

 

دەربارەی ھەڵبژاردن لە کەرکووک خەسرۆ گۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە لەگەل ئەوەدا نین ئەمساڵ ھەڵبژاردن لە کەرکووک بکرێت، چونکە ناکرێت خەڵک ئاوارە بێت و ڕەوشی کەرکووک بەو شێوەیە نائاسایی بێت، پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەڕێوە بچێت، بە بڕوای ئێمە باشترە ڕەوشی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، ئینجا ھەڵبژاردن لە کەرکووک بەڕێوە بچێت."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار