پێش مانگی رەمەزان بەشێكی دیكەی شەقامی ١٢٠مەتری دەكرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرپەشتیاری دروستكردنی شەقامی ١٢٠مەتریی شاری ھەولێر گوتی، دروستكردنی شەقامی ١٢٠مەتری بەردەوامە و پێش مانگی رەمەزان ٩كیلۆمەتری دیكە دەكرێتەوە، بەمەش تەنھا ١٠كیلۆمەتر دەمێنێت و ئەویش لەمساڵدا تەواو دەكرێت.
سەرتیپ قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەقامی ١٢٠مەتری لە لای ماجیدی مۆڵ تا سەر رێگای كەركووك كە نۆ كیلۆمەترە، تەواو بووە و تەنھا كاری جوانكردنی چاندنی داری مابوو و ئەویش كۆتایی هاتووە و پێش مانگی رەمەزان دەكرێتەوە".
قادر گوتیشی: "بە تەواوكردنی ئەم نۆ كیلۆمەترە، تەنھا ١٠كیلۆمەتر دەمێنێت، ئەوەی بڕیار بوو كۆمپانیا توركییەكە دروستی بكات و ئەویش ھەر ئەمساڵ تەواو دەبێت، بەمەش ھەر ٣٦كیلۆمەترەكە كە درێژیی تەواوی شەقامەكەیە، تەواو دەبێت".
بڵند ئیبراھیم




