نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخى كوردستان و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه به‌گشتی، ڕه‌وشی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكاى تاوتوێ كرد.
شانده‌كه پشتگیریى خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌به‌ردیی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/4/2019 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له خواستى هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعشدا كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی تیرۆر نیشان دا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانانی به‌پێویست زانی.
به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى دۆخی ئابووریی هه‌رێم و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و داوای له وڵاتانی دۆست كرد سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بن له‌و ڕیفۆرمانه‌ی له بواره جیاوازه‌كاندا ده‌ستیپێكردووه.
تاوتوێكردنى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




