سەردانی چینوتوێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە
__2019_04_25_h17m35s27__HK.jpg)
بارزان -KDP-info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە. ئەمڕۆش بە دەیان شاند و هاووڵاتیی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
بۆ نوێكردنەوەی بەڵێن و وەفا و پابەندبوونی بەردەوام بە ڕێبازی بارزانی، ئەمڕۆ هەر یەك لە شاندێكی سەرۆكایەتیی گشتیی داواكاری هەرێم، سەرۆكی ڕەبەنەكانی كلدان و ئاشووری لە عێراق و جیهان، شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی، شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان لیوای ١، ئەمڕۆ سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و، دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری ڕابەر و باوكی ڕۆحیی نەتەوەیی كورد، مستەفا بارزانی و كاك ئیدریسی هەمیشەزیندوو دانا.
هەر لەو حەفتەیەدا شاندێكی فەرماندەییی پێشمەرگەی سلێمانی یەكەی ٤٨ و شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندێكی كۆمپانیای پیڤیئای و شاندێكی نوێنەرایەتیی ئەنەكەسە لە هەولێر و شاندێكی كۆمەڵەی یەكگرتووییی كورد لە ئوسترالیا، لەگەڵ دەیان هاووڵاتی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و، لەلایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا و دوای دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە، درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگات.
__2019_04_25_h17m33s47__HK.jpg)
ڕابین شێروانی

__2019_04_25_h17m26s42__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m28s44__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m29s24__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m30s19__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m31s10__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m31s58__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m32s57__HK.jpg)
__2019_04_25_h17m34s42__HK.jpg)



