٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە ناوی ئەمیر فاڕوق ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیتی:

ئەمرۆ نیوەڕۆ هێزەکانمان توانیان تۆمەتبار، ئەمیر فاڕوق، ناسراو بە ئەمیر قولی دەستگیر بکەن کە فەرمانی دستگیرکردنی هەبوو بەپێی ماددەی (١٤)ی موخەدەرات و پێشتریش لەسەر کەیسی کوشتن حوکم درابوو و پێشینەی لە چەندین تاواندا هەبووە, لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەکانمان بووەتەوە و تەقەی کردووە و نارنجۆکێکی دەستیی هاویشتووە و پاشان بە برینداری دەستگیر کرا. لێرەدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، وەکو چۆن بەڵێنمان داوە، هیچ تاوانبارێک لە دەستی یاسا ڕزگاری نابێت.

خێڵان

هەواڵی پەیوەندیدار