٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ڕێژەی بێکاری لە ھەرێم بۆ کەمتر لە ١٠% کەمی کردووە"

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان گوتی، بەپێی ئاماری ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بێکاری لە ھەرێمی کوردستان ١٠.٢% بووە و بڕیارە حەفتەی داھاتوو ئاماری نوێ ڕابگەیەنن کە بەھۆی باشبوونی دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستانەوە ڕێژەی بێکاری لە ١٠% کەمتر بووە.

 

سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، سیروان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی دواین ئامار ڕێژەی بێکاری لە ھەرێمی کوردستان ١٠.٢% نەک ١١.٥%، چونکە ئەوەی ئێمە بڵاومان کردەوە دواین ئاماری بێکاری بوو، بۆیە بڕیارە حەفتەی داھاتوو ئاماری نوێ بڵاو بکەینەوە."

 

سیروان محەمەد گوتیشی: "ئێستا دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان باشتر بووە و قەیرانی دارایی نەماوە، بۆیە ئەم جارە ڕێژەی بێکاری بۆ کەمتر لە ١٠% کەمی کردووە، چونکە هەلی کار زیاتر بووە  و دۆخی ئابووریش زۆر جیاوازە لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، بۆیە ڕێژەی بێکاریش کەمتر دەبێت."

 

محەمەد ئەوەیشی خستە ڕوو: "نەمانی قەیرانی دارایی، کاریگەریی زۆری لەسەر باشتربوونی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ھەبووە، کە ئەمەش لە ھەموو ڕوویەکەوە بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دڵخۆشکەرە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار