٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسیی پارتی (14)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی چاكسازیی توركمان پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازیی توركمانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتیی پارتی چاكسازیی توركمان

بە بۆنەی (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە كار و چالاكییەكانتان هەردەم بەردەوام بن و لە پێشكەوتندا بن.

بەو بۆنەیەوە، زیاتر جەخت دەكەینە سەر هەماهەنگی و قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی و تەبایی و یەكڕیزیی گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پێناو پاراستن و بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانمان.

ئومێدەوارین بە هەموو لایەك بتوانین كاری پێكەوەیی پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بە خەبات و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی گەشتر بۆ كوردستانیان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار