٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مەكتەبی سیاسیی پارتی كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی گوتی، بڕیارە سبەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا تاوتوێی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بكات.

ھۆشیار سیوەیلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھەفتانە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و سبەی پێنجشەممەش مەكتەبی سیاسیی پارتی كۆدەبێتەوە".

سیوەیلی گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی سبەیدا، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان دەكات".

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار