بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دەسكۆ سیان دەكات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز هەڤاڵ دەسكۆ سیان
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(عایشێ سەبری بارزانی) داپیری بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی




