بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خەڵات کرد
__2019_04_23_h15m31s56__ER.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر لە پارێزگای هەڵەبجە لە ۱۲۱ـەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خەڵات کرد.
پەروێز نیازی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر لە پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ۱۲۱ـەمین ساڵەوەگەڕی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا بڕیارمان دا بە خەڵاتکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە بیندراو و بیستراو و خوێندراو."
پەروێز نیازی گوتی: "خەڵاتکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن وەک وەفایەکە، کە بەردەوام هەواڵ و چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان و تەواوی چالاکییەکان لە هەڵەبجە ڕووماڵ دەکەن".
ماڵپەڕی فەرمی پارتی یەکێک بوو لەو دەزگایانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکە خەڵاتی کرد، پەروێز نیازی لەو بارەوە دەڵێ، : "ماڵپەڕی KDP.info پیشەیییانە ڕووماڵی چالاکییە جۆربەجۆرەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی کردووە، هیوامان وایە زیاتر گرنگی بە هەواڵ و چالاکیی هونەری و ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندانی سنوورەکە بدات".
هێڤیار هەڵەبجەیی




