٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەم ئێوارەیە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە شاری ھەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بێتەوە و سبەیش لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆ دەبێتەوە.

د. میادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری ھەولێری کردووە و سەردانەکەیشی سیاسییە و لەسەر داوای خۆی بووە."

د. میادە نەجاڕ گوتی: "بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بێتەوە و سبەیش لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە."

د. میادە نەجاڕ گوتیشی: "مەبەست لەو سەردانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدایە."

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، گەیشتە فرۆکەخانەی ھەولێر و لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار