٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود محەمەد: پشوودرێژیمان بۆ ئەوە بوو حکوومەتێکی بەهێز هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پشوودرێژییەکەمان بۆ ئەوە بوو هەموو لایەک ڕازی بکەین، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەهێز هەبێت."

مەحموود محەمەد، بە میدیاکانی ڕایگەیاند، بە پێی ئەو بەرنامەیەی هەیانە، لەم یەک دوو ڕۆژەدا کۆتایی بە هەموو شتێک دێت. گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "هەموو لایەک تەفاهوومێکی باشیان هەیە و کۆتایی بە هەموو شتێک دێنینن." دەشڵێ، پشوودرێژییەکەمان بۆ ئەوە بوو هەموو لایەک ڕازی بکەین، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەهێز هەبێت."

لەو بارەیەشەوە. ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت گوتی، ئەوان چاوەڕوانی پارتی دیموکراتی کوردستانن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتاییی پێکهێنانی حکوومەت.

سەعدی پیرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکەوتنمان لەگەڵ پارتی کردووە و هەموو شتێک تەواو بووە، تەنیا ڕێوڕەسمی واژۆکردن ماوە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانین، بۆ ئەوە مەبەستەش ئامادەکاری بۆ پرۆتۆکۆڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دەکرێت."

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار