٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دھۆک ٤١ بنکەی بایۆمەتری کراونەتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  لە ڕۆژانی ڕابردوو ٤١ بنکەی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران و بەڕێوەچوونی سیستەمی بایۆمەتریی دەنگدەران لە دھۆک کراونەتەوە.

سەکڤان حەسەن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئوفیسی دھۆک، ئاشکرای کرد: "ژمارەی بنکەکانی کۆمسیۆن لە سنووری پارێزگای دھۆک زیاد کراون بۆ ٤١ بنکە، ئەویش لەپێناو ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان و دەنگدەرانی دھۆک تا بتوانن خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریی دەنگداندا تۆمار بکەن و کارتی نوێی دەنگدان بەدەست بێنن."

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "ئێستا لە ھەموو قەزا و ناحیە و دەڤەرەکانی پارێزگای دھۆک بنکەی کۆمسیۆن کراوەتەوە و داوا لەو دەنگدەرانە دەکەین کە پێشتر خۆیان تۆمار نەکردووە سەردانی ئەو بنکانە بکەن."

سەکڤان حەسەن ڕوونی کردەوە: "لە سنووری پارێزگای دھۆک کۆمسیۆن ئەرکێکی دیکەیشی گرتووەتە ئەستۆ، ئەویش نوێکردنەوەی تۆماری ئاوارەکانە و، لەو چوارچێوەیەشدا لەنێو ھەموو کەمپەکاندا بنکەی کۆمسیۆن ھەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ئاوارە و لە دەرەوەی کەمپەکانیش تیمی گەڕۆک ھەن تا ھەموو دەنگدەرێکی ئاوارە بتوانێت ناوی لە تۆماری کۆمسیۆندا نوێ بکاتەوە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار