٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاسایش بۆ KDP: پارێزگاری مووسڵ لە ھەولێر دەستگیر نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەكات كە پارێزگاری مووسڵ لە شاری ھەولێر دەستگیر كراوە، راست نییە و ھیچ بنەمایەكی نییە.

د. تاریق نووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەكات كە گوایە پارێزگاری مووسڵ (نەوفەل عاكوب) لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ھەولێرەوە دەستگیر كراوە، راست نییە و ھیچ بنەمایەكیشی نییە، چونكە نە لای ئاسایش و نە لای پۆلیس دەستگیر نەكراوە".

د. تاریق گوتیشی: "تاوەكو ئێستا ھیچ فەرمانێكیشمان بە دەست نەگەیشتووە كە بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری مووسڵ دەرچووبێت و بە ئێمە درابێت".

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە ھەندێك میدیای عەرەبی و ناوخۆییدا دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە، كە گوایە پارێزگاری مووسڵ لە شاری ھەولێر دەستگیر كراوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار