٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆنی ھەرێم پێداچوونەوە بە تۆماری دەنگدەراندا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی داتاكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی كوردستان گوتی، ھەر لە ئێستاوە كۆمسیۆن خۆی بۆ ھەر ھەڵبژاردنێك ئامادە دەكات كە لە كوردستان ئەنجام بدرێت و دەشڵێ، بڕیارە پێداچوونەوە بە تۆماری دەنگدەراندا بكرێت یاخود تۆمارێكی نوێ ئامادە دەكرێت.

كاروان جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا كۆمسیۆنی ھەرێم سەرقاڵی پرۆسەی وانەگوتنەوەی ھەڵبژاردنە بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا باشتر پرۆسەكە بەڕێوە بچێت و لایەنە سلبی و ئیجابییەكان دیاری بكرێن، بۆیە پێداچوونەوەیەكی گشتی بە كۆی پرۆسەكەدا دەكەینەوە".

جەلال گوتیشی: "بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستانیش، چاوەڕێ دەكەین حكوومەت كاتەكەی دیاری بكات و ھەر وادەیەكیشی دیاری كرد، ئێمە دەست بە ئامادەكاری دەكەین، كە نزیكەی ھەشت مانگمان پێویستە".

بەڕێوەبەری گشتیی داتاكان باسی لەوەش كرد، لە ئەنجوومەنی كۆمسیاران لیژنە دروست كراوە، بۆ پێداچوونەوە بە تۆماری ئێستادا بكات یاخود تۆمارێكی نوێ دروست بكرێت، بۆیە ئەو لیژنەیە بڕیاری لەسەر دەدات و سەرەتای مانگی داھاتووش دەستبەكار دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار