٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی دەستگیرکردنی تاوانبارێک لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  ئاسایشی هەولێر تاوانبارێکی دەستگیر کرد کە دەستدرێژیی سێکسیی کردبووە سەر ئافرەتێک و ددانپێدانانەکەی بڵاو کردەوە، کە ئەمە وردەکارییەکەیەتی:
 
ئافرەتێکی بیانی لە ئاسایشی هەولێر سکاڵا تۆمار دەکات، کە شۆفێرێکی تاکسی بە زەبری چەقۆ و ترساندن دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەری، دوای لێکۆڵینەوە، بە ماوەیەکی کەم ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکە دەدۆزنەوە و دەستگیری دەکەن.
 
لە ڕاگەیانراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا، کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە: ئافرەتێکی بیانی بە مەبەستی گەیشتنی بە عەنکاوە، سواری تاکسییەک بووە، بەڵام شۆفێری تەکسییەکە دەیباتە چۆڵەوانییەکی نزیک بنەسڵاوە و بە هەڕەشە و دەرهێنانی چەقۆ لێی، دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەری، دواتریش ئافرەتە بیانییەکە لە چۆڵەوانییەکە فڕێ دەدات.
 
هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ئافرەتە بیانییەکە خۆی دەگەیەنێتە ئاسایشی هەولێر و سکاڵا تۆمار دەکات، دوای لێکۆڵینەوەی وردی ئاسایش، کەسی تۆمەتبار دەدۆزرێتەوە و دەستگیر دەکرێت، دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا، ددان بە تاوانەکەیدا دەنێت.
 
خێڵان به‌ختیار
 

هەواڵی پەیوەندیدار