٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێز دەستی لە كار كێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێری باشووری قەزای شنگال رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی كە ناحیەكە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەڕێوە دەبرا و دەسەڵات شەرعی نەبوو، بۆیە دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

شوكر ملحم، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ئێمە ئیدارەی شنگال و ناحیەی گرعزێرمان گرتە دەست، بەڵام بە هۆی نەبوونی دەستەڵات و وەرگرتنی شەرعییەتەوە، دەستمان لە كار كێشایەوە".

ملحم گوتیشی: "ئێستا ناحیەی گرعزێر بە تەواوی وێرانە و بە كەڵك ژیانكردن نایەت، ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵیش شەرعیەت بە ئێمە نادات و ئیدارەی كۆنی شنگالیش ناگەڕێتەوە و هیچ دەستەڵاتێك لە دەستماندا نەبوو، هەر لەبەر ئەوە دەستمان لە كار كێشاوەتەوە".

 

كـــاروان بــــاعەدر

 

هەواڵی پەیوەندیدار