٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی جەژنی چوارشەممەی سۆرە

سەرچاوە: KDP.info

 

شێخان-KDP.info-  سبەی چوارشەممەی سۆری کوردانی ئێزدییە لە سەرتاسەری دنیا و بە بۆنەیەشەوە کوردانی ئیزدی دوعا و نزا دەکەن بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنڕاوەکانیان.

 

چوارشەممەی سۆر، کۆنترین و پیرۆزترین جەژنە لای ئیزدییەکان و بە بڕوایان ڕەسەناتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی دروستبوونی گەردوون."

 

ئێزدییەکان لەم جەژنەدا چەندین هیمای پیرۆزیان هەیە و هێلکە ڕەنگاوڕەنگ دەکەن و ئەم جەژنە زیاتر بە سروشتەوە گرێ دراوە."

لە مێژوودا کوردانی ئێزدی ڕووبەڕووی ٧٤ کۆمەڵکوژی بوونە و وەک ئیزدییەکان دەڵێن، جەژن و خۆشییەکانیان ئەو کاتەیە کە ڕفێنراوەکانیان دەگەڕینەوە باوەشیان."

 

ئەم جەژنە لە چەندین تیکستی ئایینی پیرۆزی ئیزدییاندا هاتووە وەک:

هات چارشەمبووا سۆرە

نیسان خەملاندبوو ب خۆرا

ژ باتندا یە ب مۆرە

ل چارشەمبووێ خۆش بوو ژیان

کەسک بوون دەشت و چیا و زەڤی و زۆزان

هەموو ب کەرەما پەدشێ منی یەزدان

 

کــــــاروان باعەدری 

هەواڵی پەیوەندیدار