٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نەقیب كەریم حەمەدئەمین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان لە خانەوادەی نەقیب كەریم حەمەدئەمین مێرگەیی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی فەرماندەی زێرەڤانی و هونەرمەندی كاریكارتێریست (نەقیب كەریم حەمەدئەمین مێرگەیی)مان پێگەیشت.

هاوخەمیمان بۆ خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە هەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار