٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی و دەستەی خێرخوازیی ئیسلامی چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەستەی خێرخوازیی ئیسلامیی جیهانی، چەند پڕۆژەیەكی مرۆیی لە هەرێمی كوردستاندا جێبەجێ بكەن.

شاندێكی دەستەی خێرخوازیی ئیسلامیی جیهانی بە سەرۆكایەتیی دكتۆر عەبدوڵڵا ئەلمەعتوق (سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕی) و دكتۆر عومەر ئەلكیندەری (كۆنسووڵی كوەیت لە هەولێر) سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد و لەلایەن سەرۆكی دەزگا مووسا ئەحمەد پێشوازییان لێ كرا.

لە دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی مرۆیی كرا تایبەت بە برایانی ئاوارە و پەنابەر لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە پڕۆژە مرۆییەكان كە بڕیارە دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتیی دەستەی خێرخوازیی ئیسلامیی جیهانی.

لە دیدارەكەدا، سەرۆكی شاندی دەستەی خێرخوازیی ئیسلامیی جیهانی سەرسووڕمانی خۆی دەربڕی بەو كارانەی كە دەزگا ئەنجامی داون لە كاری مرۆیی و پڕۆژە خێرخوازییەكان بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیانە.

ئەو هەروەها ئامادەباشیی دەستەكەی راگەیاند بۆ دابینكردنی هەندێك لە پێداویستیی تایبەت و خێرا لەو كاتەی كە دەستەكە دەست دەكات بە تاوتوێكردنی پڕۆژەكانی تر لە داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار