د. به‌شیر: نوێنه‌ری جووتیاران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گردبوونه‌وه رێكده‌خه‌ن

به‌غدا-KDP.info- به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازی له نوێنه‌رانی جووتیارانی كورد كرد له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له دواترین پێشڤه‌چوونه‌كان بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا، وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی كورد، كه ساڵانی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه بۆیان سه‌رف نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه، نوێنه‌ری جووتیاران هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بمێننه‌وه و له گۆڕه‌پانی ته‌حریریش گردبوونه‌وه رێكبخه‌ن.




