وەزارەتی كارەبا: لە بەنداوی مووسڵەوە كارەبا دهگەیەنینه دھۆك

دھۆك-KDP.info- وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پلانی ھەیە كارەبا لە مووسڵەوە بۆ پارێزگای دھۆك دابین بكات، گوتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێ، لە ھەولێر و سلێمانی كارەبایان ھەیە و دەیانەوێ بیگۆڕنەوە تا عێراقیش كارەبا بۆ دھۆك دابین بكات.
حەمە ئەمین ھەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان دهڵێ: "بە ھۆی ئەوەی ئەو ھێڵانەی كارەبای نیشتیمانی لە كۆنتڕۆڵی گشتیی كارەبا دەگوازنەوە بۆ پارێزگای دھۆك سنووردارن و توانایەكی دیاریكراویان هەیە، بۆیە وەك پێویست نەتوانراوە كارەبا بگەیەندرێتە شاری دھۆك، لەبەر ئەوە ئێمە بۆ وەرزی ھاوین پلانێكمان لە بەردەستە وەك وەزارەتی كارەبا و بە جێبەجێكردنی دەتوانین بە شێوەیەكی یەكسان كارەبای نیشتیمانی دابەشی سەر پارێزگاكان بكەین".
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پلانی وەزارەت ئەوەیە لەگەڵ حكوومەتی عێراق بگەینە لێكتێگەیشتنێك و ئێمە لە رێگەی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی كارەبا بدەین بە ناوچەكانی دیكەی عێراق و لە بەرامبەردا حكوومەتی فیدڕاڵ لە مووسڵەوە كارەبا بداتە پارێزگای دھۆك".
بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا دەشڵێت: "ئێمە ئەگەر لە ھەولێر و سلێمانییەوە ١٠٠ مێگاوات بدەینە عێراق، ئەوانیش لە مووسڵەوە ١٠٠ مێگاوات كارەبا دەدەنە پارێزگای دھۆك".
ھەورامی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "حكوومەتی عێراقیش پێی راگەیاندووین كە پێیان خۆشە و پێداچوونەوەی بۆ دەكەن و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، چونكە ھێڵی كارەبا ھەیە لە بەنداوی مووسڵەوە بۆ دھۆك و دەكرێ سوودی لێ وەربگرین، ھەرچەندە ئەو ھێڵانە ئەوە بیست ساڵە ھەن و تەنھا فەرمانێكیان پێویستە".
دەشڵێ، كێشەی كارەبای دھۆك وەك زستان نەماوە و لە ئێستادا باشتر بووە.
قائید میرۆ




