٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەڕاندنەوەی دەرماڵە و دامەزراندنی یەكەمەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی كرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، داواكاری بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابیان و دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان، رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە.

د. گەلاوێژ عوبێد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاری بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دامەزراندنی یەكەمەكانی سەرئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت و داواش كرابوو كە سەرژمێرییەكی قوتابیان بكرێت و سەرژمێرییەكەش كراوە و ناوەكان كراونەتە یەك لیست بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەكەیان، هەروەها لیستی ناوی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكانیش تەواو بووە و هەردووكیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراون بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكەن و بڕیاریان لەبارەوە بدەن".

د. گەلاوێژ گوتیشی، ھەموو كارێك كراوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە قوتابیان دەرماڵەیان بۆ بگەڕێتەوە و یەكەمەكانیش دابمەزرێن، چونكە یەكەمەكانی ٢٠١٥ دامەزراون و هیی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ـش رەوانەی وەزارەتی دارایی كراون تا ئەوانیش دامەزرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار