٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك.. بۆ هەناسەیەكی خاوێن، چالاكی بەڕێوە دەچن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی رۆژی ژینگەی كوردستانەوە لە تەواوی شارەكانی كوردستان كار و چالاكی ئەنجام دەدرێن، لەشاری دهۆكیش لە ژێر دروشمی (بۆ هەناسەیەكی خاوێن)، تا هەفتەیەك بەو بۆنەیەوە چالاكی بەڕێوە دەچن.

محەممەد تاهیر بریفكانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای دهۆك، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵ لە رۆژی ژینگەی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك لە ژێر دروشمی (بۆ هەناسەیەكی خاوێن)، ماوەی هەفتەیەكمان دیاری كردووە بۆ ئەنجامدانی چالاكیی جۆراوجۆر بەم بۆنەیەوە."‌

بریفكانی ڕاشیگەیاند: "چالاكییەكان بریتین لە هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی قەندیل و قوتابخانەیەكی تایبەت هەروەها لە پاركی نەورۆزیش چەند كەسایەتییەكی چالاكوان و كەسایەتیی ناسراو و ژینگەپارێز و وەرزشوان و هونەرمەند و رۆشنبیر گردبوونەوەیەك ساز دەكەین و تێیدا 30 كرێكاری خزمەتگوزار خەڵات دەكرێن، لە زانكۆی دهۆكیش چەن چالاكییەكی ترمان دەبێت بۆ ئەوەی قوتابیانیش بزانن پاككردنەوەی ژینگە شتێكی نۆڕماڵە و دواتریش پێشانگایەكی تایبەت لە فاملی مۆڵی دهۆك تایبەت بە ژینگە دەكرێتەوە و لەوێش 40 كەس خەڵات دەكرێن، بە تایبەت ئەوانەی پسپۆڕن لە بواری ژینگە و خزمەتی ژینگەیان كردووە، هەروەها سیمیناریشمان دەبێت بۆ ئەم بۆنەیە‌."

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆك، گوتیشی: "ئامانج لەو چالاكیانە، بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە لەناو خەڵكی خۆماندا، بۆ ئەوەی ژینگەی كوردستان خاوێن رابگرین".

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار