٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی: دەرفەتێكی زۆری كار بۆ گەنجان رەخساوە

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێم گوتی، بە ھۆی باشبوونی دۆخی دارایی و سنوورداركردنی ھاتنی كرێكاری بیانی، لە ئێستادا دەرفەتی كار بۆ گەنجان زۆر زیادی كردووە.
 
د. عارف حیتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا قەیرانی دارایی لە ھەرێمی كوردستان دروست بوو، دەرفەتی كار لە ھەرێمی كوردستان زۆر كەم ببوو، بەڵام پاش باشتربوونی دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان، وەزاەرتی كاروباری كۆمەڵایەتی پلانێكی تۆكمەی بۆ دەستەبەری ھەلی كار دانا و توانرا لەو پلانە سەركەوتوو بین، چونكە لەو ماوەیەدا توانیمان ھاتنی كرێكاری بیانی سنووردار بكەین و لە ئێستادا ٥٠%ی كەم بووەتەوە".
 
حیتۆ گوتیشی، تاوەكو كرێكاری ناوخۆیی ھەبێت، ھەلی كار نادرێت بە كرێكاری بیانی، ئەمەش وای كردووە كرێكاری خۆمانە كار بكەن و لە ئێستادا باشتریشە لە جاران و كرێكاری خۆمانە زۆر ڕوو لە كەرتی تایبەت دەكەن، كە بەمەش خەڵك تەنیا چاوی لە دامەزراندن نابێت لە حكوومەتدا و كار لە كەرتی تایبەتیشدا دەكات.
 
ناوبراو هەروەها باسی لەوەش كرد، لە ئێستادا ھەلێكی زۆری كار بۆ گەنجان رەخساوە و بەردەوامیش لە زیادبووندایە، چونكە دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان باش بووە و پاشكەوتی مووچە نەماوە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار