٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"فراكسیۆنی پارتی ھەوڵ دەدات لە دادگای فیدراڵی ئەندامێكی دیكە بۆ كورد زیاد بكرێت"

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان تاوتوێی یاسای دادگای فیدراڵی دەكات، چونكە ئەندامەكان تەمەنیان زۆر گەورە بووە و پێویستیان بە خانەنشینكردن ھەیە. دەشڵێ، ھەوڵ دەدەن لەو دادگایەدا ئەندامێكی دیكە بۆ كورد زیاد بكەن.

 

شێروان دووبەردانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بكرێت، چونكە لەمێژە كۆمەڵێك كەس ئەندامن و تەمەنیان گەورە بووە و پێویستە بگۆڕدرێن، ئەندام ھەیە تەمەنی ٩٤ ساڵە كە بە ھیچ شێوەیەك توانای خزمەتكردنی وڵاتی نەماوە، بۆیە پێویستە دەستەیەكی نوێ ھەڵبژێرن، بەڵام ئەمەش پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسی ھەیە".

 

دووبەردانی گوتیشی: "كورد لەو دادگایەدا یەك ئەندامی ھەیە، بۆیە ھەوڵ دەدەن ئەندامێكی دیكەش بۆ كورد زیاد بكەن."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار