یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفال ده‌ستی پێ كرد
__2019_04_11_h15m32s5__ER.jpg)
گه‌رمیان-KDP.info - هه‌موو ساڵێك له 14/4 یادی جینۆسایدی ئه‌نفال له گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه. له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراو و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌نفالەوە داوا ده‌كرێت تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید بناسرێت و له‌سه‌ر ئاستی دادگای لاهای و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال بكرێته‌وه.
شوان محه‌ممه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای 31 ساڵه‌ی یادی جینۆسایدی ئه‌نفال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌مڕۆوه( 11ی مانگ) چالاكییه‌كانی ساڵیادی 31 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال له شاری كفرییه‌وه ده‌ستی پێ كرد به دروشمی "ئه‌نفال تاوانێك دژ به كورد، ئه‌نفال تاوانێك دژ به مرۆڤایه‌تی" تاوه‌كو ڕێکەوتی 18ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت كه چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆری له خۆی گرتووه.
شوان محه‌مه‌د گوتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی باڵا له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و باڵیۆز و كۆنسووڵخانه‌ی وڵاتان ئاماده دەبن و میوانانێكی زۆر بانگهێشتی 31 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال كراون كه له 14-4 به‌فه‌رمی له كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی له مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له ناحیه‌ی ڕزگاری، به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری ئه‌نفاڵكراون و تاقانه‌كانی ئه‌نفال ده‌ست پێ ده‌كات."
ناوبراو گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ یاده‌كه ته‌رخان كردووه، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی باش یاده‌كه بكرێته‌وه".
داوا ده‌كرێت حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراون بكاته‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای یادی 31 ساڵه‌ی ئه‌نفال گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسرێت و حكوومه‌تی عێراق كه میراتگری ڕژێمی سه‌ددام حوسێنە قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراون بكاته‌وه".
شوان محه‌مه‌د گوتی:" یادی ئه‌نفال له شین و ماته‌مینییه‌وه ده‌گۆڕین بۆ هیوا و ئومێد و متمانه‌به‌خۆبوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌رمیان و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




