٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیران ٤٠٠ ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەکانی پەرستگای لالش خەرج کرد

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای شێخان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی، ٤٠٠ ملیۆن دیناری بۆ پەرستگای لالش خەرج کرد.

خالید نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ٤٠٠ ملیۆنە بۆ دوو پرۆژە بوون، پرۆژەکانیش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای پەرستگاکە و دروستکردنی عەمبارێکی ئاو بوو.

ناوبراو ئاماژەیشی دا، قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە لە لایەن خێرخوازانی ئێزدییەوە بەردەوامە.

نەرمۆ گوتیشی: "سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە تەرخان کردبوو، بەڵام دوای هاتنی داعش ئەو پرۆژەیە وەستێندرا، چاوەڕوانی کابینەی تازەی حکوومەتین بۆ نۆژەنکردنەوەکە و خەرجکردنی ئەو بڕەپارەیە."

پەرستگای لالــش، گەورەپەرستگای ئایینیی کوردانی ئێزدییە لە سەرانسەری دنیا و دەکەوێتە باکووری قەزای شێخان.

کــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار