سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

بارزان-KDP-info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان و وڵاتانی دیكە بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە.
هەموو ئەو شاندانەی كە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كردووە لە لایەن خەلات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا و دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.
ئەمڕۆ پارێزگار و فەرمانگە حكوومییەكانی دهۆك و و بەرپرسی لقی یەك و كادیران و سەرجەم ڕێكخستنەكانی لق و چینوتوێژەكانی دەوروبەری دهۆك سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.

هەر ئەمڕۆ خەڵكی سنووری زاخۆ و بەرپرس و كادیران و ئەندامان و بەرپرسی لقی 8ی پارتی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ئەو ڕێبازە نوێ كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگات."
هەر دوێنێ شاندێكی دادوەرانی سنووری پارێزگای هەولێر سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
ڕابین شێروانی




