"عادل عەبدولمەھدی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی پێشمەرگەی دەرکرد"
__2019_04_10_h16m7s40__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی پارتی لە لیژنەی ناوخۆ و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی ئەمساڵی ھێزەکانی پێشمەرگەی ئیمزا کرد و دەشڵێ، بڕیارە پارەکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
ناسر یوسف، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دکتۆر عادل عەبدولەمەھدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی ھێزەکانی پێشمەرگەی دەرکردوە، کە بڕیارە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆیان ھەژمار بکرێت و کۆی گشتیی پارەکەش دەکاتە ٨١٦ ملیار دیناری عێراقی و بڕیارە لە لایەن وەزارەتی داراییی عێراقەوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت."
ئەندامەکەی لیژنەی ناوخۆ و بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ھاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە مانگانە پارە بۆ مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکات."
ناسر یوسف گوتیشی: "ئاستەنگی سەرەکیی بەردەم ناردنی مووچەی پێشمەرگە، نەبوونی داتا بوو، بەڵام ئەو پرسە چارەسەر کراوە و سەرۆکوەزیران بەوەکالەت وەک وەزیری بەرگری، ئیمزای لەسەر خەرجکردنی مووچەکە کردووە."
قائید میرۆ




