جوان حەسەن: زەحمەتە کۆبوونەوەی سبەینێی کەرکووک سەربگرێت
__2019_04_08_h19m46s44__HK.jpg)
کەرکووک-KDP.info- بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەربارەی پڕۆژەکانی کەرکووک کۆ ببێتەوە و ئەندامێکی لیستی برایەتیش دەڵێ، زەحمەتە کۆبوونەوەکە سەربگرێت و ناوچە کوردنشینەکانیش لە پڕۆژەکان بێبەش کراون.
جوان حەسەن، ئەندامی لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "سبەی ئەنجومەنی پارێزگا کۆ دەبێتەوە، بەڵام زەحمەتە ڕێژەی یاساییی ئەندامان بەشداریی کۆبوونەوەی سبەی بکەن، بڕیاریان داوە وەک پێشتر ئەگەر ڕێژەی یاسایی تەواو نەکرێت بکرێتە ڕاوێژکردن."
ئەندامەکەی لیستی برایەتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "ئەو پڕۆژانەی تا ئێستا لە کەرکووک ئەنجام دراون جیاکارییان تێدا کراوە، چونکە دوو ساڵە زۆربەی پڕۆژەکان لە ناوچە عەرەبنشینەکان ئەنجام دراون و ناوچەکانی کورد پشتگوێ خراون."
جوان حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو میزانیەیەی لەبوودجەدا بۆ پارێزگای کەرکووک دیاری کراوە پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە پەسەند بکرێت، ئەگەر بێت و بە یەکسانی لەسەر قەزا و ناحیەکانی کەرکووک دابەش نەکرێت نابێ تێپەڕێندرێت و ئەنجومەن دەنگی لەسەر بدات."
قائید میرۆ




