٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی پێشوازی لە رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ 8/4/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
 
لەدیدارێکدا داو پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستی یەکریزی و تەبایی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تاوتوێ کرا.
 
لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پێویستی یەکریزی گەلی کوردستان  و بایەخدان بە بەرژەوەندی  گشتی دا و رایگەیاند، گەلی کوردستان شایستەی خزمەتکردنی زیاترە و نابێت بکرێتە قوربانی ئەجێندای حزبیەوە. 
 
هەر لەم سۆنگەوە تیشکی خستە سەر گفتوگوکانی پێکهێنانی‌ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە لەپێناو دابینکردنی داخوازی و داواکاری هاووڵاتیانەوە پەلە لە هەنگاوەکان بکرێت.
 
لەبەرامبەردا رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رۆڵی سەرۆک بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان بە کاریگەر و پێویست زانی و جەختی لە تەبایی و یەکریزی لە پێناو بەھێزبوونی زیاتری ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە ئەرکی نوێیدا خواست و پاڵپشتی حزبەکەشی لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانی و گشتیەکاندا راگەیاند.
 

هەواڵی پەیوەندیدار