٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی بانگێشتنامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان كراوە، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
 
لەو بانگێشتنامەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ھاتووە: "بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین، بۆ دانیشـتنی ژمارە (5)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان".
 
بە گوێرەی بانگێشتنامەكە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆ رۆژی چوارشەممە‌ 10/4/2019 ئەنجامدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار