بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كانی كوردستان چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كرێت
__2019_04_06_h15m59s49__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كانی كوردستان چاوەڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. گوته‌بێژی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌م مه‌رزانه سوودیان بۆ ئێران و كوردستانیش هه‌یه.
كاروان سوورچی, گوته‌بێژی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌وڵ هه‌بوو ئه‌و ده‌روازانه‌ی لە هه‌رێمی كوردستان نافه‌رمین و سنووریان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بكرێنه نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جموجووڵی بازرگانیان تێدا بكرێت كه سوودی بۆ هه‌ردوولا ببێت".
گوته‌بێژی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستان گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمیمان هه‌یه، له‌وانه باشماغ و حاجی ئۆمه‌ران. نافه‌رمییه‌كانیش، كێله‌شین و سازان و چه‌ند ده‌روازه‌ی دیكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ كراوه کە ئەوانە بكرێنه فه‌رمی و له‌و بارەیە‌وه هه‌وڵ هه‌یه و چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمین".
كاروان سوورچی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "چاوه‌ڕوانین تا بزانین وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌وبارەیەوە چی ده‌كات."
كارزان سەباح




