٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوكان.. زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا و ھۆشداریەكە گەیشتووەتە پلەی (ج)

سەرچاوە: KDP.info
 
دوكان-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا بۆ ئەو كەسانەی كە نزیكن لە زێی بچووك، بۆ ئەوەی دووركەونەوە، چونكە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان بڕی ئاوی بەردراوەی لە بەنداوەكە زیاد كرد بۆ سەرووی 800 تا 900 مەتر سێ جا لە چركەیەكدا ".
 
بەرزبوونەوەی ئاوەكە وایكردووە ئاستی ھۆشداریەكە گەیشتووەتە پلەی (ج)، بابەتەكە لە زیانی مادی دەرچووە، ھەوڵی ئەوە دەدرێت تەنھا زیانی گیانی لێنەكەوێتەوە، ئەمڕۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی و شارەوانی و پۆلیس لە دوكان لە كەنار دەریاچەكەن، خەڵك لە مەترسییەكان و بەردانەوەی ئاو ئاگادار دەكەنەوە".
 
پێشتر قایمقامیەتی دوكان لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتیانی ئاگاداركرده‌وه‌: "كە ئەمڕۆ شەممە 6/4/2019 كاژمێر 8ی بەیانی بەنداوی دوكان ئاوێكی زۆرتر بەردەداتەوە و بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێیەكە بە بەراورد  بە رۆژانی  رابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە".
 
له‌و ئاگادارینامه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌: "هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەماهەنگی تەواو كراوە و ئاگاداركراونەتەوە بۆ "بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان و هەر حاڵەتێكی نەخوازراو".
 
هاوكات دڵنیایی له‌ به‌نداوی دوكانیش دراوه‌ و تێیدا هاتووه‌: "بەنداوی دوكان هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نییە تەنها بۆ راگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار