"کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی دەکرێن بە هەمیشەیی و خۆبەخشانیش دەکرێنە گرێبەست"
__2019_04_04_h16m40s9__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دامەزراندنی خۆبەخشەکان لە پێشینەی کارەکانیـانە و، دەرمان بۆ نەخۆشخە تـووشبووەکانی شێیرپەنجە دابین دەکەن و وردبینی بۆ دەرمانی ماوەبەسەرچوو و بەقاچاغبردنی دەکەن.
زانا مـەلا خـالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستی و لیـژنەی وەزارەت گرفتی کارمەدانی خۆبەخش گفتوگۆی لەسەر کرا، وەزیری تەندروستی پێی گوتین کە بەپێی پێویستیی نەخۆشخانەکان کارمەندانی گرێبەست بکرێـن بە هەمیشەیی و کارمەندانی خۆبەخشیش بکرێنە گرێبەست. وەزیزی تەندروستی نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە تەندروستییەکان دەکات بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێــت، کارمەدانی خۆبەخش بکرێـن بەگرێبەسـت."
زانا مەلا خالید گوتی: "گرفتی کەمیی دەرمانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی نانەکەلی لە هەولێر، هێڤی لە دهۆک و هیوا لە سلێمانی گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا، کەمیی دەرمانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکان گرفتی بۆ تووشبووان دروست کردووە، خۆشبەختانە وەزیری تەندروستی پێی ڕاگەیاندین لەسەر داهاتی وەزارەتی تەندروستی و پسوولەی دارایی نەخۆشخانەکان و سندووقی نەختینە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ چارەسەری ئەم گرفتە."
زانا مەلاخـالید ڕوونی کردەوە: "لیژنەی تەندروستی ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش کردووە سەبارەت بە جۆر و پێویستیی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان و نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان زیاتر جێگر بکرێـت کوالێتی کۆنتڕوڵی دەرمان بەهێزتر و پتەوتر بکرێـت."
گوتیشی: "ووردبینی و بەدواداچوون لەسەر دەرمانی ماوەبەسەرچوو و بەقاچاغبردنی دەرمان دەکەین."
هۆزان سەمەد.




